ئیتاڵیا و کرواتیا کێبڕکێی بەدەستهێنانی بلیتی دووەمی کۆمەڵەکەیان دەکەن

شەیری بکە لە:
ئیتاڵیا و کرواتیا کێبڕکێی بەدەستهێنانی بلیتی دووەمی کۆمەڵەکەیان دەکەن

گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


گەڕی سێیەمی یارییەکانی یۆرۆ بەردەوامە، ئەمڕۆ ناسنامەی کۆمەڵەی دووەم یەکلایی دەبێتەوە. 


وێنە گەورەکە: لە کۆمەڵەی یەکەم ئەڵمانیا و سویسرا سەرکەوتن بۆ قۆناغی 16، هەنگاریا هەلی بەدەستهێنانی یەکێک لە پێگەکانی باشترین سێیەمی هەیە. 


شێوازی جێبەجێکردن: کاتژمێر 10:00  لە یاریگەی لایپزیگ، هەڵبژاردەی کرواتیا و ئیتاڵیا بۆ بەدەستهێنانی پێگەی دووەمی کۆمەڵەکە ڕووبەڕوو دەبنەوە، پێش ئەم یارییە ئیتاڵیا بە سێ خاڵ دووەم و کرواتیا بەخاڵێک چوارەمن، تەنیا بردنەوە هیوای مۆدریچ و هاوڕێکانی زیندوو دەکاتەوە، بۆ بەدەستهێنانی بلیتی دووەمی ئەو کۆمەڵەیە.


زانیاریی زیاتر: مێژوو لەبەرژەوەندی کرواتییەکانە، لە سێ یاریی بردنەوەیەکیان تۆمارکردووە و دوو یارییش یەکسانبوون.


لە لایەکی دیکەوە: لەهەمان کاتژمێردا ئیسپانیا لەسەر یاریگەی دۆڵسدۆرف ئەرێنا ڕووبەڕووی ئەلبانیا دەبێتەوە،لارۆخا سەرکەوتنی بە پلەی یەکەم لەم کۆمەڵەیە مسۆگەرکردووە، ئەلبانیا یەک خاڵی هەیە و دەیەوێ پێگەیەکەی ئەم کۆمەڵەیە دەستەبەر بکات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا سپۆڕت ڕووماڵی هەردوو یارییەکە دەکات و کاتژمێر ‌9:30 خولەک ئاسام جەباری ستۆدیۆی شیکاری دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان