سەرۆکی ڕاوێژکارانی ئیدارەی کەرکووک لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکی ڕاوێژکارانی ئیدارەی کەرکووک لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

دیمەنێکی کەرکووک- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، عیماد دەهام لە پۆستی سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکارانی ئیدارەی کەرکووک دوورخرایەوە و ناوی دەستەکەش گۆڕا.


نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوێكی فەرمی نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق کە دەست ئاڤا نیوز کەوتووە: عیماد دەهام، لە پۆستی سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکارانی ئیدارەی کەرکووک دوورخرایەوە و ناوی بەشەكەش لە دەستەی ڕاوێژکارانەوە گۆڕا بۆ دەستەی ڕاوێژكاری.


زانیاریی زیاتر: لە نووسراوەکەدا کە واژۆی عەلی رزوقی لامی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی لەسەرە، بڕیارەکە دوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بووە و سەرۆکوەزیرانیش  کۆنووس و ڕاسپاردەی لیژنەکەی پەسەند کردووە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: لە نووسراوەكەدا هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی پۆستەكەی عیماد دەهام ڕوونکراوەتەوە و ئاماژە بەوە کراوە "پێچەوانەیە لەگەڵ ماددەی 34 ی یاسای پارێزگاكانی ژمارە 21 ی ساڵی 2008".  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان