دیارترین ئاماری دوو گەڕی یەکەمی یۆرۆ

شەیری بکە لە:
دیارترین ئاماری دوو گەڕی یەکەمی یۆرۆ

یۆرۆی 2024

ئاڤا نیوز

 

لە دوو گەڕی  قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆ 61 گۆڵ تۆماکراون و 95 کارتی ڕەنگاوڕەنگ بەڕووی یاریزانان بەرزکراونەتەوە.


وێنە گەورەکە: لە گەڕی یەکەم و دووەمی قوناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆی 2024 ، لە کۆی 24 یاریی شەش یەکسانبوون تۆمارکراون، تەنیا یەک کارتی سوور بەڕووی یاریزانان بەرزکراوەتەوە.


چی ڕوویدا: شەوی ڕابردوو بە بەڕێوەچوونی سێ یاری گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکان تەواوبوو، لە یاریی یەکەم، جۆرجیا و چیک بەیەک گەیشتن و بەگۆڵێک یەکسانبوون. لە یاریی دووەم پۆرتوگال و تورکیا بەیەک گەیشتن، ڕۆناڵدۆ و هاوڕێیانی بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەیان بردەوە.
لە یاریی سێیەم بەلجیکا ڕووبەڕووی ڕۆمانیا بووەوە و بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەکەی بردەوە و قەرەبووی شکستی گەڕی یەکەمی کردەوە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: لە دوو گەڕی ڕابردوو زۆرترین گۆڵ لە یاریی نێوان ئەڵمانیا و سکۆتلەند کرا کە شەش گۆڵ بوو، لەو 61 گۆڵەی کە لەو دوو قۆناغە تۆمارکراون، شەش گۆلیان لە دوای خولەکی 90ـی یاری، زۆرترینی خولەکی 16 بۆ 30 نیوەی یەکەمی یارییەکان بووە، کە 15  گۆڵ تۆماکراوە، لە خولەکی یەک بۆ 15دا 10 گۆڵ کراون.


زانیاریی زیاتر: 94 کارتی زەرد و یەک کارتی سوور لە هەردوو قۆناغەکەی یۆرۆ بەڕووی یاریزانان بەرزکراوەتەوە. مانشافت بە حەوت گۆڵ  زۆرترین گۆڵیان لە پاڵەوانێتییەکە کردووە پۆرتوگال بە پێنج گۆڵ دووەمن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان