سیستەمی سزای هاتوچۆی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق یەکدەخرێت

شەیری بکە لە:
سیستەمی سزای هاتوچۆی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق یەکدەخرێت

پۆلیسێکی هاتوچۆ سزای شۆفێرێکی سەرپێچیکار دەدات- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق ڕایگەیاند، هەنگاوی کرداری بۆ کاراکردنی سیستەمی یەکگرتووی هاتوچۆی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە.


وێنە گەورەکە: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتیی هەرێمی چەندین ڕێکاری نوێی سزای هاتوچۆ پەیڕەو کراوە، دیارترینیان دانانی سیستمی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ بوو، ئەم سیستەمە ئامارەکانی ڕووداوی هاتوچۆی بەتەواوی کەمکردووەتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: موقەدەم محەممەد عەلی، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی هاتوچۆی گشتی عێراق ڕایگەیاند: هەماهەنگی ڕاستەوخۆ لەنێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا هەیە بۆ سیستەمی هاتوچۆی یەکگرتوو.


زانیاریی زیاتر: شاندێکی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان هاتوونەتە بەغدا و داتا و زانیاری ئاڵوگۆڕ کراوە و ئامادەکاری کراوە بۆ سیستەمی سزای یەکگرتوو، یاسای سزاکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەیەک دەچن، بەڵام بڕی غەرامەکان لەیەک جیاوازن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سیستەمەکە بەشێوازێکە، ئەگەر ئۆتۆمبێلێک ژمارەی شارەکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراقی لەسەر بێت، لەشارێکی هەرێمی کوردستان سەرپێچی بکات ڕاستەوخۆ غەرامەکەی لێ وەردەگیرێت و بەهەمان شێوە ئەگەر ئۆتۆمبێلێکی ژمارە هەرێمی کوردستان لە شارەکانی عێراق سەرپێچی بکات ڕاستەوخۆ لەوێ غەرامەکەی لێ وەردەگیرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان