پچڕانی کارەبا لە شارێکی بەریتانیا گەشتە ئاسمانییەکان هەڵدەوەشێنێتەوە

شەیری بکە لە:
پچڕانی کارەبا لە شارێکی بەریتانیا گەشتە ئاسمانییەکان هەڵدەوەشێنێتەوە

دیمەنێکی مانچستەر بە بێ کارەبا- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


بەهۆی پچڕانی كارەباوە لە شاری مانچستەر لە ئینگلتەرا، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان هەڵوەشێنرانەوە.


وێنە گەورەكە: فڕۆكەخانەی مانچستەر كە یەكێكە لە گەورەترین فڕۆكەخانەكانی ئینگلتەرا و سێیەم گەورەترین فڕۆكەخانەیە، بەهۆی پچڕانی كارەباوە سەرجەم گەشتەكانی هەڵوەشاندەوە و ئەمەش زیانێكی گەورەی بە فڕۆكەخانەكە گەیاند.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی بەڕێوەبەری فڕۆكەخاتەی مانچستەر ڕایگەیاند:” كارەباكە چاككراوەتەوە، بەڵام تێكچوونی كارەباكە كاریگەری لەسەر تەواوی سیستەمی فڕۆكەخانەكە هەبووە لە بلیت بڕینەوە تا پشكنینی جانتا و بەهۆیەوە نەتوانراوە كارەكان ئەنجامبدەن".


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی سەنگافورە کە لە شاری هیوستن لە ئەمریکاوە بۆ مانجستەر دەڕۆشت، ناچار بوو لە فڕۆکەخانەی هێسڕۆ لە لەندەن بنیشێتەوە، فڕۆکەیەکی دیکە لە سەنگافورەوە لە فڕۆکەخانەی گاتویک لە لەندەنیش نیشتەوە، هەروەها گەشتێکی هێڵی ئاسمانی ئیتیحاد لە فڕۆکەخانەی ئەبوزەبیەوە بەرەو فڕۆکەخانەی بیرمینگهام گۆڕدرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: