گەڕی سێیەمی یارییەکانی یۆرۆی 2024 دەستپێدەکات

شەیری بکە لە:
گەڕی سێیەمی یارییەکانی یۆرۆی 2024 دەستپێدەکات

یۆرۆی 2024

ئاڤا نیوز


گەڕی سێیەمی یارییەکانی یۆرۆ دەستپێدەکات، دوو هەڵبژاردەی دیکە ڕکابەری بۆ جیهێشتنی کۆمەڵەی یەکەم دەکەن، سەرجەم یارییەکانیش لە یەککاتدا دەکرێن.


وێنە گەورەکە: سێ هەڵبژاردە بلیتی گەیشتن بە قۆناغی 16 یان مسۆگەر کردووە، کە ئەڵمانیا، ئیسپانیا و پۆرتوگالن. گەڕی سێیەم ناسنامەی 13 هەڵبژاردەی دیکەی سەرکەوتوو ئاشکرا دەکات.


شێوازی جێبەجێکردن: کاتژمێر 10:00  لە یاریگەی فڕانکفۆڕت ئەرینا، هەڵبژاردەی سویسرا بۆ زامن کردنی بلیتێکی دیکەی کۆمەڵەکە ڕووبەڕووی ئەڵمانیا دەبێتەوە، بەڵام ئەم ئەرکەی ئاسان نابێت، چونکە ئامارەکانی مێژوو لە دژی ئەو هەڵبژاردەیەن و 36 جار بە ماکینەکانی ئەڵمانیا دۆڕاون و تەنیا نۆ یارییان بردووەتەوە، لە هەشت یاریی دیکەشدا یەکسانبوون.


لە لایەکی دیکەوە: سکۆتلەند كە لە کۆمەڵەکەی خاوەنی خاڵێکە ڕووبەڕووی هەنگاریا دەبێتەوە، کە هیچ خاڵێکی نییە و نایەوێ وابە ئاسانی پاڵەوانێتیەکە جێبهێڵێت، بەڵکو بۆ زامنکردنی پێگەی یەكێک لە باشترین سێیەمەکان دەجەنگێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ ئاڤا سپۆڕت لە دوو کاتی جیاوازدا ستۆدیۆی دەبێت، کاتژمێر 9:20 خولەک ستۆدیۆی شیکاری ئاسام و چێنەر دەبێت، کاتژمێر 12 چێنەر لایڤ لەسەر شرۆڤەی ڕووداوەکانی هەردوو یاری دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان