چەند ڕێنماییەک بۆ ئەو خێزانانەی قوتابی پۆلی 12 یان هەیە

شەیری بکە لە:
چەند ڕێنماییەک بۆ ئەو خێزانانەی قوتابی پۆلی 12 یان هەیە

چەند قوتابییەکی پۆلی 12 لە کاتی تاقیکردنەوەدا- وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز


پرۆسەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە دەستیپێکرد، قوتابیان لە هەستیارترین دۆخدان، پێویستیان بە ڕەخساندنی کەشێکی ئارامە.


وێنە گەورەکە: قوتابیانی پۆلی 12 لە قۆناغێک گرنگی ژیانیان دان، چونکە نمرەی ئەو قۆناغە جگە لەوەی بەرهەمی ڕەنجی 12 ساڵییانە، بۆیە پێویستە هۆشیاری لە نێو خێزانەکان بڵاوبکرێتەوە بۆ ڕەخساندنی کەشێکی تەندروست بۆ قوتابییەکانیان.


لێدوانی فەرمی: د.شەوبۆ شەمسەدین، مامۆستا لە بەشی دەروونناسی زانکۆی سەڵاحەددین بە ئاڤا نیوزی گوت: "تاک پێویستی بە پاڵپشتی خێزانە، چونکە ئەو تاکە دەبێتە هۆی بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروست بۆ ئایندە".


خاڵە ستراتیژییەکان: گرنگترین ئەو ڕێنماییانەی کە پێویستە لە کاتی تاقیکردنەوەکان خێزانەکان بۆ قوتابییەکانیان فەراهەمی بکەن.


1- ڕەچاوی دەروونی قوتابیان بکرێت و دوورکەوتنەوە لە شەر و ئاژاوەی نێو خێزان
2- پاڵپشتیی بەردەوامی خێزان بۆ قوتابی لەو کاتە هەستیارەی ژیانیاندا.
3- چاوپۆشی لە هەڵە و کەم و کوڕییەکان تاوەکو دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکان 
4- دابینكردنی پێداویستییەکانی قوتابی و هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی دیکە لەسەر شانیان.
ڕەخساندنی کەشێکی ئارام لە نێو ماڵەکاندا 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: 122 هەزار و 15 قوتابی بەشداری لە پرۆسەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان