16 کۆمپانیای میسری بەهۆی "فێڵکردن" لە حاجییان سزادەدرێن

شەیری بکە لە:
16 کۆمپانیای میسری بەهۆی "فێڵکردن" لە حاجییان سزادەدرێن

ئەنجامدانی فەریزەی حەج- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز 


بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی میسر، مۆڵەت لە 16 کۆمپانیای  گەشتیاری میسری وەرگیرایەوە بەهۆی ئەوەی بە ڤیزەی گەشتیاری حاجییەکانیان بۆ مەککە گواستووەتەوە.


وێنە گەورەكە: حکومەت گیانلەدستدانی بەشێک لە حاجییەکانی میسر لە سعودیە كە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج چووبوون، بۆ کەمتەرخەمی ئەو کۆمپانیایانە دەگەڕێنێتەوە.


بڵاوکراوەی فەرمی: ئەنجوومەنی وەزیرانی میسر ڕایگەیاند: ئەو 16 کۆمپانیایەی مۆڵەتەکانیان لێوەرگیراوەتەوە، دوای ئەوەی حاجییەکانیان بەشێوەیەکی نایاسایی و بەبێ ئەوەی هیچ خزمەتگوزاریەکیان پێشکەش بكەن گواستووەتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی وەزیرانی میسر ئاماژەی بەوە کردووە، کۆی ژمارەی حاجییانی میسر 50 هەزار بووە، لەنێویاندا 31 حاجی بەهۆی نەخۆشی درێژخایەنەوە گیانیان لەدەستداوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان