خەمۆکی دەبێتە هۆی قەڵەوی

شەیری بکە لە:
خەمۆکی دەبێتە هۆی قەڵەوی

وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


ئەو کەسانەی خەمۆکییان هەیە لەوانەیە کێشیان زیاد بکات یان داببەزێت، بەڵام نزیکەیی 43%ی ئەو کەسانەی خەمۆکییان هەیە بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەیوەندی نێوان قەڵەوی و خەمۆکی پەیوەندییەکی ئاڵۆزە، هەر یەکەیان بە شێوەیەک دەتوانێت پەرە بەوەی دیکەیان بدات، ئەو کەسانەی خەمۆکییان هەیە ئەگەری تووشبوونیان بە قەڵەوی زیاترە، ئەو کەسانەشی بەدەست قەڵەویەوە دەناڵێنن ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆکی زیاترە.


زانیاریی زیاتر: خەمۆکی دەبێتە هۆی ئەوەی کە زیادەرۆیی لە خواردن بکەی، ئەمەش بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش و قەڵەوی، هەروەها خەمۆکی ئارەزووی وەرزشکردن کەمدەکاتەوە، هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ لە کاتی خەمۆکیدا بەرز دەبێتەوە.


چارەسەرەکان: چی دەتوانێت یارمەتیت بدات؟
1- دابەزاندنی کێش
2- چالاکی، وەرزشکردن 
3- قسەکردن لەگەڵ کەسێکی پسپۆڕ
4- بە ئارامی مامەڵە لەگەڵ کێشەکەدا بکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ