پووتین حەزی لە چ خواردنێکە؟

شەیری بکە لە:
پووتین حەزی لە چ خواردنێکە؟

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە چێشتخانەیەک نان دەخوات- وێنە؛ سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا یەکێکە لەو سەرۆکانەی گرنگی بە ژەمە خۆراکییەکانی و وەرزشی ڕۆژانەی دەدات و لە خواردنەوە کحولییەکانیش خۆی بەدوور دەگرێت کەچی زۆری حەز لە ئایسکرێمە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پووتین ئەگەر لە کۆشک یا چێشتخانەیەک نان بخوات، پێشتر پشكنینی ژەهراویبوونی بۆ دەکرێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: ساڵانێک لەمەوبەر، پووتین لە سانت پترسبۆرگ سەردانی چێشتخانەیەکی دەکرد بۆ خواردنی ژەمی نیوەڕۆ، بەڕێوەبەرایەتیی چێشتخانەکە بڕیاری دا داواکارییەکانی پووتین بۆ مینۆکەیان زیاد بکەن.

 

زانیارییە بەدەستهاتووەکان: پووتین ڕۆژەکەی بە خواردنی شۆربای گەنم لە ژەمی بەیانییان دەست پێ دەکات، جارێکیش بە ڕۆژنامەنووسانی گوتووە، پەنیرێکیش دەخوات کە بە زمانی ڕووسی پێی دەگوترێت 'تڤۆروک' و لە گوندەکان دروست دەکرێت.

 

زانیاریی زیاتر: 'تزار' خواردنی دڵخوازی پووتینە، جۆرە گۆشتێکە کە لەنێو تاوە سوور دەکرێتەوە.

 

ئەمەش بزانە: پووتین خۆشەویستییەکی زۆری بۆ ئایسکرێم و ساردەمەنییەکان هەیە، چای سەوزیش زۆر دەخواتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان