
هێزە عێراقییەکان
ئاڤا میدیا - بەغدا
چی روویداوە؟: پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەچن، ئەوەش دوای هێرشی هێزەکانی ئەمریکا و گرووپە چەکدارەکان و حەشدی شەعبی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی یەکدی.
پێنجشەممە 4-1-2024، دوو فەرماندەی باڵای بزووتنەوەی نوجەبای حەشدی شەعبی بەناوی "تاڵیب ئەلسەعدی، بەرپرسی سەربازی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە پشتێنەی بەغدا و عەلی نایفی یاریدەدەری"، کوژران.
رۆژی هەینی 5-1-2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە گوتارێکدا لە رێوڕەسمی یادی چوار ساڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئاشکرای کرد، "سەرقاڵی دیاریکردنی وادەی دەستپێکردنی گفتوگۆکانین بۆ دەرچوونی هێزە بیانییەکان لە عێراق".
ئەمریکا لە عێراق: پاتریک رایدەر، گوتەبێژی پێنتاگۆن بێ ئاگایی خۆی لە هەر ئاگادارکردنەوەیەک لەلایەن حکومەتی عێراق بۆ کشاندنەوەی هێزەکانیان لە وڵاتەکە پیشاندا.
"هێزەکانی ئەمریکا لەسەر داوای حکومەتی فیدراڵی لە عێراقن". پاتریک رایدەر، وایگوت.
ئەمریکا دوو هەزار و 500 سەربازی لە عێراق و 900 سەربازی لە سووریا هەن، ئەو هێزانە لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە لەدوای گەرمبوونی شەڕی ئیسرائیل و حەماس زیاتر لە 120 جار بە مووشەک و هاوەن و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن مقاوەمەی ئیسلامی - شیعە هێرشیانکراوەتە سەر.
پڕیشکی غەزە: دوای ئۆپەراسیۆنی تۆفانی ئەقسا لە کەرتی غەزە لە 7ـی ئۆکتۆبەر، گرژییەکانی نێوان گرووپە چەکدارییە شیعەکانی عێراق و هێزەکانی ئەمریکا زیاتر بوون، ئەو هێوربوونەوەی هەبوو و "بە مانگی هەنگوینی نێوان هەردوولا وەسف دەکرا کۆتایی هات"، ئەو هێوربوونەوەیە لە ماوەی یەک ساڵی تەمەنی حکومەتەکەی محەممەد شیاع سوودانی بەردەوامبوو، ئاراستەکردنی مووشەک بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و باڵیۆزخانەی واشنتن لە بەغدا زۆر کەم بووبوونەوە.
سیناریۆکان: هێرشی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی گرووپە چەکدارەکان لە عێراق شکڵێکی نوێ دەداتە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی بەغدا و واشنتن، بەتایبەتیش دوای داوا راستەوخۆکەی عێراق بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، بۆیە زوو واشنتنیش هاتە سەر خەت و رایگەیاند، "تا ئێستا هیچ داوایەکی فەرمیمان بەدەست نەگەیشتووە بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق، جگە لەوەش تا کۆتاییهێنان بە داعشیش لەو وڵاتە دەمێنینەوە".
بەم دواییانە حکومەتی عێراق رایگەیاند، لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ رێکخستنی کۆتاییهێنان بە کارەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق.
هەینی 5-1-2024 محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەڵوێستی حکومەتەکەی جێگیر و نەگۆڕە بەوەی کە کۆتایی بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بهێندرێت هەرکاتێک پاساوەکانی مانەوەی لە عێراق نەمان.
ئەم هەنگاوەی سوودانی بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش گرووپە چەکدارەکانی شیعەی هێورنەکردەوە و دڵی ئاو نەدان بۆ شەوی هەینی بە مووشەک و درۆن بنکەکانی ئەمریکایان لە عەین ئەسەد و هەریر و فرۆکەخانەی هەولێر و سووریا بۆردوومان کرد، وەکو ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە ئەو گرووپانە پابەند نابن بەو هەنگاوانەی کە حکومەتەکەی سوودانی دەیاننێت.
لە بەرامبەریشدا ئیدارەی بایدن رایگەیاند، وەڵامی هەر هێرشێکی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران دەدەنەوە و دەستەوەستان نابن و بەرگری لە خۆیان دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار