حووسییەکان لە دەریای سوور کەشتییەکی بازرگانی دەکەنە ئامانج

شەیری بکە لە:
حووسییەکان لە دەریای سوور کەشتییەکی بازرگانی دەکەنە ئامانج

ژمارەیەک چەکداریی حوسی؛ سەرچاوە: CNN

ئاڤا نیوز

حووسییەکانی یەمەن لە ڕێگەی درۆنەوە هێرش دەکەنە سەر کەشتییەکی بازرگانی لە دەریای سوور و زیانی پێ دەگەیێنن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی ئاسایشی دەریایی بەریتانیا هێرشەکەی ڕاگەیاندووە، ئاماژەی بەوەش کردووە ڕاپۆرت لەبارەی هیچ برینداربوونێک نەدراوە. 

زانیاریی زیاتر: هێرشەکە لە دووری 65 مایل لە بەندەری حودەیدە لە کەناراوەکانی یەمەنەوە کراوە.

وێنە گەورەکە: حووسییەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتیی دەکرێن، بە پاساوی بەرگریکردن لە فەڵەستین و لە دژی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، هێرش دەکەنە سەر کەشتییە بازرگانییەکانی سەر بە ئەمریکا و ئیسرائیل لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: