لە پایتەختی ئیسرائیل خۆپیشاندان دژی نەتەنیاهۆ فراوان دەبێت

شەیری بکە لە:
لە پایتەختی ئیسرائیل خۆپیشاندان دژی نەتەنیاهۆ فراوان دەبێت

دیمەنێکی خۆپیشاندانەکە- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


لەبەردەم ماڵی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، هەزاران خۆپیشاندەر كۆبوونەتەوە و داوای گۆڕانكاری و ئازادکردنی بارمتەكانیان دەكەن.


وێنە گەورەكە: لە تێلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل، ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتییان گردبوونەتەوە و ئاڵای ئیسرائیلیان پێیە و دروشم دژی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و سیاسەتەکانی لە جەنگی غەززە دەڵێنەوە، داوای چاكسازی و ئازادکردنی بارمتەکانیان لای حەماس دەکەن.


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەشێكی زۆر لە خۆپیشاندەران گەنجن، ئاڵای ئیسرائیلیان لە دەستە و دروشم دژی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێنەوە و وێنەی بارمتەکانیان بەرزكردووەتەوە.


زانیاریی زیاتر: پۆلیس و هێزەكانی چالاكی مەدەنی ئیسرائیل لە دەوری خۆپیشاندەران كۆبوونەتەوە و نایەڵن فراوانتر ببێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان