گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
تا دێت مەترسییەكان لەسەر یەكێتی ئەوروپا و ناتۆ زیاتر دەبن، ئەگەری هەڵوەشانەوەی ئەو دوو یەكێتییە ڕوو لە زیادبوونە.
وێنە گەورەكە: بەهۆی كێشەی ئابووری و پرسی پەنابەران و دۆخی ئەمنییەوە، مەترسی گەورە لەسەر یەكێتی ئەوروپا و ناتۆ هەیە و بەشێك لە وڵاتانی ئەندام، مەترسییان هەیە كە یەكێتیەكە هەڵبوەشێتەوە و ئەگەریش تڕەمپ ببێتەوە بەسەرۆكی ئەمریكا، ئەم پرسە زیاتر دەچێتە پێشەوە.
كاریگەری و لێكەوتەكانی: هەڵوەشانەوەی یەكێتی ئەوروپا مەترسی گەورە لەسەر ئایندەی ناوچەكە دروستدەكات، ئەگەری هەیە دەستێوەردانەكانی ڕووسیا لە یەكێتییەكە بگاتە ئاستێكی زۆر بەرز و ئەمەش مەترسی لەسەر تەواوی ئەوروپا دروستدەكات.
درێژەی ڕاپۆرت
شەپۆلێكی دیكەی پەنابەران ڕوویان لە ئەوروپا كردووە، یەكێتییەكە ئەمە بە مەترسییەكی زۆر گەورە دەزانێت، هەر لەبەر ئەوەش دەستكاری یاساكانی كرد و دەیەوێت ئەمجارە بەشێوەیەكی زۆر ورد ڕووبەڕووی ببێتەوە، بەپێی شیكردنەوەكانی یەكێتی ئەوروپا گەورەترین مەترسی لەسەر ئەوروپا سێ شتە یەكێكیان كۆچبەرانن، هەر لەبەر ئەوە دەیانەوێت یارمەتی ئیتاڵیا و یۆنان بدەن.
ڕووسیا یەكێتییەكە دەشێوێنێت
دوای دەستپێكردنی شەڕ لە نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا، ئەگەرەكانی دەستێوەردانی ڕووسیا لە یەكێتی ئەوروپا زیاتر بووە، چاوەكان لەسەر پووتینن كە هێزی نەرم و سەربازیش بەكاردەهێنێت بۆ ئەوەی بتوانێت لەناو ئەوروپا ڕۆڵ و كاریگەری گەورە دروستبكات، بەشێك لە وڵاتانی ئەوروپا سەرەڕای ئەوەی پارەیەكی خەیاڵی دەدەن بۆ مانەوەی ناتۆ، بەڵام لە ئاستی وڵاتەكەی خۆشیاندا ئاستی بەرگریی بەهێزتر دەكەن، ئەمەش بووەتەهۆی ئەوەی بەتەواوەتی هەست بە مەترسییەكە بكەن.
لە پووتین دەترسن
گەورە ڕاوێژكارانی ئەوروپا نایشارنەوە ئەندامانی یەكێتی ئەوروپا بەتەواوەتی ترسی پووتین لە دڵیان نیشتووە، چونكە كارلەسەر ئەوەدەكات كە یەكێتییەكە بەرەو هەڵوەشانەوە ببات، ئەو دەزانێت نزیكبوونەوەی ئەوروپا بە ڕادەیەكی زۆر لەگەڵ ئەمریكا دەبێتە هۆی ئەوەی ئەمریكا بتوانێت كڵاوەی ئەتۆمی لە نزیك سنوورەكانی ڕووسیا دابنرێت، ئەگەرێك كە ڕووسیا هەرگیز قبوڵی ناكات و ئامادەیە بۆ هەرشتێك ببێتە هۆی لەناوبردنی ئەمە، بۆیە ترساون لە پووتین چونكە ئەو ئێستا لە ناوچەكەدا هێزێكی زۆر گەورەی هەیە.
دەسەڵاتەكان بەهێزتر بوون
سێ جۆر دەسەڵات كاریگەرییان لەسەر ناوچەكە هەیە، دەسەڵاتە خۆجێییەكان، دەسەڵاتە هەرێمییەكان و دەسەڵاتە سوپەرەكان، ئەمانە وەك مەترسییەكی گەورە لەسەر ناوچەكە ڕۆڵ دەگێڕن، هەرچەندە ڕووسیا وەك سووپەر پاوەر دەتوانێت ڕۆڵی گەورە بگێڕێت لە هاوكێشەكەدا، بەڵام لە ڕاستیدا دەسەڵاتە هەرێمیەكانیش كاریگەری گەورەیان لەسەر یەكێتییەكە هەیە بۆ ئەوەی پەرتەوازە و پارچە پارچەی بكەن.
ئەوروپا بێ كاریزمایە
بەشێكی زۆر لە سیاسی و ڕۆشنبیرەكانی ئەوروپا نەبوونی سەركردەی گەورە بۆ ئەوروپا و نەبوونی كاریزما بەیەكێك لە مەترسییە گەورەكان دەزانن، بەشێك لە گوتاری قەڵەمبەدەستانی ئەوروپا لاوازی یەكێتییەكە بۆ ئەوەدەگێڕنەوە كە ئیتر لە مەیدانەكەدا چەرچڵ و ئەوانی دیكە بوونیان نییە.
ماكڕۆن، سەركردە بەهێزەكە
تاكەكەسێك كە زۆر پەرۆش و بەهێزەوە كار لە پاراستنی یەكێتی ئەوروپا دەكات، ئیمانوێڵ ماكڕۆنی سەرۆكی فەڕەنسایە، بەتواناوە دەیەوەێت یەكێتی ئەوروپا بپارێزێت و پلانێكی گەورەشی بۆ ئەوە خستووەتەڕوو، ئێستا لەگەڵ ئەڵمانیا سەرقاڵی داڕشتنی پلانێكی گەورە و بەهێزن لە ناوچەكەدا، هەندێك كەس دەڵێن ئەم پلانە سەر ناگرێت و هەندێكی دیكەش دەڵێن، پێدەچێت ماكڕۆن یارییەكە بباتەوە.
ناتۆ دەپارێزین
تڕەمپ هەڕەشە لە ناتۆ دەكات، ئەندامانی یەكێتییەكەش وەك جاران بەدەم ناتۆوە ناچن،ترس لە هەڵوەشاندنەوەی ناتۆ هەیە، ئێستا بوودجەی ناتۆ زۆر كەمی كردووە، لەبری ئەوە یەكێتی ئەوروپا پارە بۆ ئاشتی و پێكەوەژیان تەرخان دەكات، ئەمەش وادەكات ناتۆ نەتوانێت بە بەهێزی بمێنێتەوە، بەڵام لە هەموو حاڵەتێكدا دەیانەوێت ئەو سوپا بەهێزە وەك خۆی بمێنێتەوە.
جیابوونەوەی بەریتانیا گورزێكی گەورەبوو
چەندین ساڵە ئەوروپییەكان ڕاهاتوون بە یەكێتییەكەیان، بەڵام ئێستا وردە وردە لەبەر پەنابەران و جەنگ و ئابووری خەریكە یەكێتییەكە لێكترازانی تێدا دروستدەبێت و بەرەو لەناوچوون دەچێت، بەتایبەتی دوای جیابوونەوەی بەریتانیا، ئەمە گورزێكی كەمەر شكێن بوو لە ئەوروپا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هونەرمەندان بە چاوی پڕ فرمێسکەوە ماڵاوایی لە 'زاهیر عەبدوڵڵا' دەکەن
- کولتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەرهەمەکانی زاھیر عەبدوڵڵا بەرز دەنرخێنێت
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەڵەی ڕەشی پێست؛ هۆکار و چارەسەرەکانی
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بەفر و باران باشووری کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دانانی چەند زەنگێکی مۆبایل لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی فشاری دەروونی
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی دانانی سمێڵ لە مانگی نۆڤەمبەردا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
شارۆچکەیەک لە ئالاسکا دوو مانگ خۆر نابینێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەبارەی پرسی مووچە بۆ ئاڤا: کێشەکان بەدروستی چارەسەرنەکراون
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد: داعش ئێستا زۆر لە ساڵی 2014 بەهێزترە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟