ئەمریكا لەبارەی كوشتنی سەركردەی گرووپێكی چەكداری عێراقی ڕوونكردنەوە دەدات

شەیری بکە لە:
ئەمریكا لەبارەی كوشتنی سەركردەی گرووپێكی چەكداری عێراقی ڕوونكردنەوە دەدات

گرووپێکی چەکداری عێراقی لە سنووری سووریا- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، ڕەتیدەکاتەوە هێزەکانیان گرووپێکی چەکداری عێراقییان لەسەر سنووری سووریا کردبێتە ئامانج.


وێنە گەورەكە: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو هێرشێکی ئاسمانی کە سەرچاوەکەی نادیارە لە ڕۆژهەڵاتی سووریا نزیک سنووری عێراق کراوە و دەنگی تەقینەوەی گەورە بیستراوە و سێ کەس تێیدا کوژراون کە دوو ئێرانی و عێراقییەکن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەوی ڕابردوو گرووپێكی چەکداری عێراقی بەناوی "کەتائیب سەیدولشوهەدا" ڕایگەیاند، لەسەر سنووری سووریا و عێراق، لەلایەن ئەمریکاوە هێرش کراوەتە سەر ئۆتۆمبێلێکیان و ئەندامێکیان کوژراوە. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند: ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە هێرشی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانان لەسەر سنووری سووریا و عێراق دەکەن، ڕاست نین، هیچ ئۆپەراسیۆنێکی لەو جۆرە نەکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ