ئوردن لێكۆڵینەوە لە ژمارەی گیانلەدەستدانی حاجییان دەکات

شەیری بکە لە:
ئوردن لێكۆڵینەوە لە ژمارەی گیانلەدەستدانی حاجییان دەکات

ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە سعودیە- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز 


دوای گیانلەدەستدانی دەیان حاجی ئوردنی لە سعودیە، ئوردن لێکۆڵینەوە لەگەڵ نووسینگەکانی حەج دەکات و چەندین کەسی دەستگیرکردووە.


وێنە گەورەكە: هەشت هەزار حاجی ئوردنی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج سەردانی سعوودیەیان کردووە، 75 حاجی گیانیان لەدەستداوە، كە بەشێكی زۆریان بە نافەرمی چوونەتە سعودیە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: موهەنەد موبەیزین، گوتەبێژی حکومەتی ئوردن ڕایگەیاند:بەشێک لە حاجییان لەلایەن چەندین کەسی نەفس نزم و نووسینگەکان فریودراون، پرسەکە ڕەوانەی داواکاری گشتیی کراوە  و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە".


زانیاریی زیاتر: فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەندین تۆمەتبار دەرچووە و هەندێکیان دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوە لەمبارەیەوە بەردەوامە. موهەندەد موبەیزین ئەوەشی گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان