وەزیرێکی تونس بەهۆی"مردنی حاجییەکان" دووردەخرێتەوە

شەیری بکە لە:
وەزیرێکی تونس بەهۆی"مردنی حاجییەکان" دووردەخرێتەوە

ڕێورەسمی حەز لە سعودیە- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز 


بەهۆی گیانلەدەستدانی 49 حاجی تونس لەکاتی حەجی ئەمساڵدا، سەرۆککۆماری تونس، وەزیری کاروباری ئایینی وڵاتەكە لە پۆستەکەی دووردەخاتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: قەیس سەعید، سەرۆککۆماری تونس کۆتایی بە ئەرکەکانی ئیبراهیم شائبی، وەک وەزیری کاروباری ئایینی تونس هێنا. 


لێدوانی فەرمی: شەئیبی لەگەڵ گەیشتنی یەکەم فڕۆکەی گەڕانەوەی حاجییان بۆ تونس ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو حاجییە تونسییانەی لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە بۆ 49 کەس بەرزبووەتەوە.


زانیاریی زیاتر: دەزانین کەموو کوڕی هەبووە، هەوڵ دەدەین لەسەر ئاستی وەزارەت چارەسەری بکەین. شەئیبی وای گوت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، وەزارەتی دەرەوەی تونس هۆکاری گیانلەدەستدانی حاجییەکانی بۆ بەرزی پلەی گەرمای شاری مەککە و زۆری ژمارەی ئەو حاجییانەی کە بە ڤیزەی گەشتیاری و بەشێوەیەکی نایاسایی سەردانی مەککەیان کردووە، گەڕاندەوە.


وێنە گەورەکە: ئەمساڵ زیاتر لە یەک ملیۆن و 800 هەزار حاجی لە وڵاتانی جیهانەوە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج سەردانی سعودیەیان کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان