سعودیە لەسەر زۆربوونی گیانلەدەستدانی حاجییان ڕوونکردنەوە دەدات

شەیری بکە لە:
سعودیە لەسەر زۆربوونی گیانلەدەستدانی حاجییان ڕوونکردنەوە دەدات

ژمارەیەک حەجخواز لەسەر کێوی عەرەفەن- وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز 


لە وەرزی حەجی ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆر حاجی گیانیان لەدەستداوە، بەرپرسێکی باڵای سعودیەش بەرگری لە سیاسەت و ڕێکارەکانی وڵاتەکەی دەکات.


وێنە گەورەکە: ئەمساڵ زیاتر لە یەک ملیۆن و 800 هەزار حاجی لە وڵاتانی جیهانەوە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج سەردانی سعودیەیان کردووە، لە سەرەتای پرۆسەکەشەوە دووچاری کێشە و ئاستەنگی زۆر بوون بەتایبەتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای سعودیە بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ی ڕاگەیاند: سعودیە کەمتەرخەم نەبووە بەرامبەر حاجییان، بەڵام بەشێک لە حاجییان پێشبینی ئەو مەترسییانەیان نەکردبوو کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە وەرزی حەجی ئەمساڵ، زیاتر لە هەزار و 100 حاجی گیانیان لەدەستداوە و زۆربەیان خەڵکی میسر و ئوردن بوون، 23 حاجیش خەڵکی هەرێمی کورستانن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان