فەرەنسا و هۆڵەندا بۆ سەپاندنی هێزی خۆیان لە یۆرۆ یاری دەکەن

شەیری بکە لە:
فەرەنسا و هۆڵەندا بۆ سەپاندنی هێزی خۆیان لە یۆرۆ یاری دەکەن

هەردووی ئەستێرەی دیار کۆدی گاکپۆ و کیلیان ئێمباپێ

ئاڤا نیوز

 

گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆی 2024 بەردەوامە، فەرەنسا و هۆڵەندا شەڕی بلیتێکی دیکەی قۆناغی 16 دەکەن.


وێنە گەورەکە: ئەڵمانیا و ئیسپانیا بلیتی قۆناغی 16ی یۆرۆیان مسۆگەر کردووە، ئەمڕۆ سلۆڤاکیا لە لایەک و فەرەنسا و هۆڵەندا لەلایەکی دیکە لەسەر بەدەستهێنانی ئەو قۆناغە کێبڕکێ دەکەن.

شێوازی جێبەجێکردن: کاتژمێر چواری ئێوارە لەسەر یاریگەی دۆڵسدۆرف ئەرێنا، هەڵبژاردەی سلۆڤاکیا و ئۆکراینا بەیەک دەگەن، سلۆڤاکییەکان دوای بردنەوەیان لە یاریی یەکەم بەرامبەر بەلجیکا، ئامانجیانە بردنەوە لە ئۆکراینا بکەنە هۆکارێک بۆ مسۆگەرکردنی بلیتێکی قۆناغی داهاتوو.


لەلایەکی دیکەوە: کاتژمێر حەوتی ئێوارە لەسەر یاریگەی ئۆڵۆمپی بەرلین، پۆڵەندا و نەمسا بۆ ساڕێژکردنی شکستی گەڕی یەکەمیان بەیەک دەگەن. لە دوایین 11 یاری نێوانیاندا پۆڵەندا 5 بردنەوە و نەمسا 4 بردنەوەی هەبووە، لە دوو یاریشدا یەکسان بوون.

یاری گرنگ: ئەو یارییەی کە زۆرترین چاوی دەچێتە سەر دەکەوێتە کاتژمێر 10:00ـی شەو لەسەر شانۆی لایپزیگ، فەرەنسا و هۆڵەندا بۆ سەپاندنی هێزی خۆیان لە پاڵەوانێتییەکە ڕووبەڕوو دەبنەوە.


ئەمەش بزانە: بردنەوەی هەرکامیان واتای مسۆگەرکردنی بلیتێکی قۆناغی داهاتوو. لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا، 10 یاری هەردوو هەڵبژاردەکەی کۆکردووەتەوە، مێژوو لە بەرژەوەندی کەڵەشێرەکانە و 7 بردنەوەیان تۆمارکردووە، وڵاتی گوڵیش دوو بردنەوە و لە یارییەکیشدا یەکسان بوون.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان