کوپا ئەمریکا بە بردنەوەی ئارجێنتینا دەستیپێکرد

شەیری بکە لە:
کوپا ئەمریکا بە بردنەوەی ئارجێنتینا دەستیپێکرد

دیمەنێک لە یاریکردنی مێسی

ئاڤا نیوز

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی پاڵەوانێتی کوپا ئەمریکا دەستیپێکرد و ئارجێنتینا لە کەنەدای بردەوە.

وێنە گەورەکە: کوپا ئەمریکا 2024 لە وڵاتی ئەمریکا بە بەشداری 16 هەڵبژاردە بەڕێوەدەچێت، 10 هەڵبژاردەی ئەمریکای باشوور و 6 هەڵبژاردەی ئەمریکای باکوور لەخۆدەگرێت و بەسەر چوار کۆمەڵە دابەشکراون.

چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 03:00 لەسەر یاریگەی میرسیدێس بێنز ئارینا، ئارجێنتینا و کەنەدا بە یەک گەیشتن، سەماکارانی تانگۆ بە دوو گۆڵی جولیان ئەلڤارێز و لاوتارۆ مارتینێز یەکەم بردنەوە و سێ خاڵیان لە پاڵەوانێتییەکەدا تۆمارکرد.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاتژمێر 03:00ی بەرەبەیانی سبەی شەممە لە دووەم یاریی پاڵەوانێتییەکەدا و لە کۆمەڵەی یەکەم پیرۆ و  چیللی بە یەک دەگەن.

ئەمەش بزانە: مێژوو لە بەرژەوەندی چیللییە، لە دوایین 14 یاریی نێوانیاندا 10 بردنەوەی تۆمارکردووە و پیرۆییەکانیش 4 بردنەوەیان هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان