لە عێراق 27 ملیۆن دۆنم خاک بە بیابان بووە کە دەکاتە 15%ی ڕووبەری خاکی عێراق
ئاڤا نیوز
تا دێت کاریگەرییەکانی کەشوهەوا زیاتر دەبن، عێراق یەکێکە لەو پێنج وڵاتەی جیهان کە زۆرترین کاریگەری بەسەرەوە هەیە، بە جۆرێک لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 100 هەزار کەس لە شارەکانی عێراق ناچاربوونە کۆچ بکەن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 20ـی حوزەیران لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە وەک ڕۆژی جیهانیی پەنابەران دیاریکراوە، بەپێی ڕاپۆرتی نهتهوهیهکگرتووهکان ڕێژەی پەنابەران لە سەرتاسەری جیهان 7% زیادی کردووە و لەمساڵدا گەیشتووەتە 43.4 ملیۆن کەس.
کاریگەری و لێکەوتەکان: گۆڕانی کەشوهەوا خەڵکی ناوچەیەک ناچار بە کۆچکردن دەکات بۆ ناوچەیەکی دیکە، زۆرجاریش ئەو کۆچە لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە دەڕوات لە هەردوو بارەکەش لێکەوتەی خۆی هەیە.
زیانە سەرەکییەکان: سەرۆکوەزیران بارزانی لەبارەی مەترسییەکانی گۆڕانی ئاو و هەوا پێیوایە، ئەگەر ئەم کۆچە لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر بڕوات، "کێشەی ئەمنی و ئابووری و فەرهەنگی و سیاسیش لەگەڵ خۆی دەبات".
ئاوارەبوونی 100 هەزار کەس بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەوا
ناوەندێکی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاشکرای دەکات، چوار ملیۆن عێراقی لە سەرتاسەری جیهان پەنابەرن. ئاماژە بەوەش دەکات نزیکەی 184 ملیۆن کەس کە دەکاتە نزیکەی 2.5%ی دانیشتووانی جیهان لە دەرەوەی وڵاتەکەیان دەژین.
فازڵ غەرراوی، سەرۆکی سەنتەرەکە دەڵێت: خەمڵاندنەکان جەخت لەسەر هەبوونی چوار ملیۆن پەنابەری عێراقی لە سەرتاسەری جیهان دەکەنەوە کە بەشێوەیەکی سەرەکی لە ئەمریکا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، وڵاتانی ئەوروپا و هەندێک وڵاتی عەرەبی دەژین.
%55ی خاکی عێراق مەترسیی بە بیابانبوونی لەسەرە
فازڵ غەرراوی بە ئاڤا نیوزی گوت: " 27 ملیۆن دۆنم خاکی عێراق بە بیابان بووە کە دەکاتە 15%ی ڕووبەری خاکی عێراق، هاوکات 55% خاکی عێراق مەترسیی بە بیانبوونی لەسەرە".
چارەسەرەکان لە ناوخۆ
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە سیمپۆزیەمی نێودەوڵەتیی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و گۆڕانی ئاو و هەوا لەسەر دۆخی سیاسی، ئابووری و دیموگرافیی عێراق کە ناوەڕاستی ئایاری ئەمساڵ لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، تیشکی خستە سەر دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.
سەرۆکوەزیران گوتی: ئەگەر هەنگاوی خێرا نەهاوێژرێت، لەوانەیە کۆچ لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە دەستپێبکات کە بینیومانە ئەمە مەترسییەکی داهاتوو نییە، بەڵکو ئێمە لەم ڕۆژانەدا دەژین، ئەم کۆچە دەستیپێکردووە، گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە دەستیپێکردووە.
مەسرور بارزانی بەپێویستی دەزانێت پێش هەموو شتێک دەبێت ئەو سرووشتەی کە لە هەرێمی کوردستاندا هەیە بیپارێزین، بۆ ئەوەی نەهێڵین بە بیابانبوون لێرە زیاتر بێت، ئاوەکە بەفیڕۆ بڕوات یانیش ئەو سرووشتەی کە هەمانە تێکبچێت.
هۆشدارییەکان
بەگوتەی سەرۆکوەزیران بارزانی، نابێت وەک کێشەیەکی لۆکاڵی سەیری کێشەی گۆڕانی کەشوهەوا بکرێت و دەڵێت: "ڕاستە عێراق ئیستا زیاتر لە هەموو شوێنەکانی دیکە کاریگەریی کەشوهەوای بەسەرەوەیە، بەڵام ئەم کۆچە لە عێراق دەستپێبکات، لە کوردستان ناوەستێ و بەرەو ئەورووپا دەڕوات".
بۆیە بەپێویستی دەزانێت ئەورووپییەکانیش بێن یارمەتییان بدەن لە دۆزینەوەی چارەسەرێک، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، ئەگەر کۆچ دەستیپێکرد، کۆمەڵێک کێشەی تر لەگەڵ خۆی دەهێنێت، ئەگەر ئەم کۆچە لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر بڕوات، کێشەی ئەمنی و ئابووری و فەرهەنگی و سیاسیش لەگەڵ خۆی دەبات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئیخلاس دلێمی: ڕێککەوتن لەسەر ناردنی مووچەی مانگەکانی 12,11,10 کراوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا: ناتانیاهۆ و گالانت دەستگیر دەکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟