ئەمساڵ ڕووداوێکی دەگمەنی گەردوونی ڕوودەدات

شەیری بکە لە:
ئەمساڵ ڕووداوێکی دەگمەنی گەردوونی ڕوودەدات

گرافیکی ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

 

هاوینی ئەمساڵ ئەستێرەیەک لە مەودای سێ هەزار ساڵی ڕووناکی لە ڕووداوێکی  دەگمەنی گەردوونیدا دەتەقێتەوە.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: ئەستێرەناسانی ناسا دەڵێن "ئەستێرەی 'تی کرونا بوریاڵێس'، لە هاوینی ئەمساڵ دەتەقێتەوە و ڕووناکییەکەی بەشێکی زۆری ئاسمان دادەپۆشێت و دانیشتووانی زەوی دەتوانن بیبینن".

 

زانیاریی زیاتر:  ئەم ڕووداوە ئاسمانییە پێیدەگوترێت 'نووا'، کاتێک ئەم تەقینەوەیە ڕوودەدات دوو ئەستێرە بە دەوری یەک دەخولێنەوە و هێزی ڕاکێشانیان وادەکات بەر یەک بکەون و تەقینەوەیەکی گەورە ڕووبدات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: