راپەڕێکی ئەمریکی سێ خەڵاتی گرامی بەدەستدەهێنێت و دەستگیردەکرێت

شەیری بکە لە:
راپەڕێکی ئەمریکی سێ خەڵاتی گرامی بەدەستدەهێنێت و دەستگیردەکرێت

کیلەر مایک، ڕاپەری ئەمریکی. وێنە: ڤاریتی.

ئاڤا دیجیتاڵ

 

ئەم ڕاپەرە ئەمریکییە پێش ئەوەی بچێتە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەکانی گرامی، لە دەرەوە شەڕی کردووە و پۆلیس هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر نەبووە. 

 

چی ڕوویدا؟: ڕاپەری ئەمریکی کیلەر مایک، لە ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گرامی بەشدار بووە و دوای ئەوەی سێ خەڵاتی گرامی دەباتەوە، پۆلیس دەچێتە شوێنی ئاهەنگەکە و مایک دەستبەسەردەکات. هەر دوای ئەوە، وێنەی مایک بە کەلەپچەکراوی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوویەوە و هەرای نایەوە.

 

زانیاریی زیاتر: بەر لەوەی ئاهەنگەکە دەستپێبکات، مایک لە باڵەخانەیەکی تەنیشت ئەو هۆڵەی رێورەسمەکەی تێدا بەڕێوەدەچێت، شەڕی کردووە و دواتر لەکاتی دابەشکردنی خەڵاتەکان، دەستگیر دەکرێت و پۆلیسیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو ڕووداوە نەداوە.

 

پاشخان: کیلەر مایک، ڕاپەرێکی ئەمریکییە و توانی سێ خەڵاتی گرامی بەدەستبهێنێت. یەکێک لە خەڵاتەکان "باشترین ئەلبوومی ڕاپ" بوو بەناوی "مایکل".

شەیری بکە لە: