لە گەڕی یەکەمی یارییەکانی یۆرۆ 34 گۆڵ تۆمار کراون

شەیری بکە لە:
لە گەڕی یەکەمی یارییەکانی یۆرۆ 34 گۆڵ تۆمار کراون

ئاڤا نیوز

 

لە گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆی 2024، 11 یاری بە سەرکەوتن و یەک یاری بە یەکسانبوون تەواوبوو.

 

وێنە گەورەکە: گەڕی یەکەمی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆی 2024 تەواو بوو، لەو قۆناغەدا 12 یاریی کراوە 34 گۆڵ تۆمارکراوە، کە زۆرترینی لە خولەکی 16 بۆ 30 نیوەی یەکەمی یارییەکان بووە.

 

چی ڕووی دا: شەوی ڕابردوو بە بەڕێوەچوونی دوو یاری گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکان تەواوبوو، لە یاریی یەکەم تورکیا و جۆرجیا بەیەک گەیشتن، تورکەکان بەسەرکردایەتیی ئاردا گولێر بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک تاڵاوی یەکەم شکستیان لە پاڵەوانێتییەکە بە جۆرجیا نۆش کرد.

 

لەلایەکی دیکەوە: لە یاریی دووەم پۆرتوگال بەسەرکردایەتیی ڕۆناڵدۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە چیکیان بردەوە، پاشا سەرکەوتوو نەبوو لەوەی یەکەم گۆڵ لە ژیانی وەرزشی خۆیدا لەنێو یاریگەی لایپزیگ تۆمار بکات.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە گەڕی یەکەم زۆرترین گۆڵ لە یاریی نێوان ئەڵمانیا و سکۆتلەند کرا کە شەش گۆڵ بوو، لەو 34 گۆڵەی کە لەو قۆناغە تۆمارکراون، چوار گۆلیان لە دوای خولەکی 90ـی یاری، زۆرترینی خولەکی 16 بۆ 30 نیوەی یەکەمی یارییەکان بووە، کە هەشت گۆڵ تۆماکراوە.

 

زانیاریی زیاتر: لەو 34 گۆڵەی کە لەو قۆناغە تۆمارکراون 12 گۆڵیان لە دەرەوەی ناوچەی سزا بوون.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان