مۆسکۆ و پیۆنگ یانگ قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانیان دەستپێدەکەن

شەیری بکە لە:
مۆسکۆ و پیۆنگ یانگ قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانیان دەستپێدەکەن

کۆبوونەوەی ڕێبەری کۆریای باکوور و سەرۆکی ڕووسیا. وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بە سەردانێکی فەرمی لە کۆریای باکوورە و لەگەڵ کیم جۆنگ ئون، ڕێبەری ئەو وڵاتە، کۆبووەوە و هەردوولا لەسەر بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییەکان کۆک بوون.

 

لێدوانە فەرمییەکان: کیم جۆنگ ئون: "پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکانمان دەچنە قۆناغێکی نوێی بووژانەوەوە کە تەنانەت بە قۆناغی پەیوەندییەکانی سەدەی ڕابردووی کۆریا - سۆڤیەت بەراورد ناکرێن".

 

ڤلادیمیر پوتین: "ئەمڕۆ بەڵگەنامەیەکی نوێی دامەزرێنەر ئامادەکراوە کە بنەماکانی پەیوەندییە درێژخایەنەکانمان دادڕێژێت".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا نیگەرانیی خۆی سەبارەت بەم سەردانە نیشان داوە و لەو باوەڕەدایە کۆریای باکوور موشەک دەداتە ڕووسیا تا لە شەڕی دژ بە ئۆکراینا بەکاریان ببات.

شەیری بکە لە: