ژمارەی ئاوارەکان لە هایتی گەیشتە 600 هەزار کەس

شەیری بکە لە:
ژمارەی ئاوارەکان لە هایتی گەیشتە 600 هەزار کەس

هایتی. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

لە ئاماریکی نوێی نەتەوەیەکگرتووەکان، ژمارەی ئاوارەکان لە هایتی کە بەهۆی تووندوتیژی باندەکانەوە ماڵەکانیان چۆڵ دەکەن بۆ 600 هەزار کەس بەرزبووەوە.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی پەرەسەندنی تووندوتیژیی باندەکانەوە ژمارەی ئاوارە ناوخۆییەکانی هایتی لە مانگی ئازارەوە بە ڕێژەی 60٪ بەرزبووەتەوە و ئێستا نزیکەی 600 هەزار کەسە، بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ. 

 

ژمارەکان وا دەڵێن: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردووەتەوە، ئێستا وڵاتەکە 578 هەزار و 74 کەسی ئاوارە لەخۆدەگرێت، لەکاتێکدا لە سەرەتای مانگی ئاداردا 362 هەزار و 551 کەس ئاوارە بوون، هاوکات کۆی ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکە دەگاتە 10 ملیۆن کەس.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەری نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هایتی، فیلیپ برانچات ڕایگەیاندووە، "ئەو ژمارانەی ئەمڕۆ دەیبینین، دەرئەنجامی ساڵانێکە لە پەرەسەندنی تووندوتیژی کە لە مانگی شوباتدا گەیشتە لووتکەیەکی نوێ و کاریگەریی مرۆیی کارەساتباری دروست کردووە".

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: "قەیرانی بەردەوام لە هایتی خەڵکی زیاتر ناچار دەکات ماڵەکانیان بەجێبێڵن بەبێ ئەوەی هیچ کەلوپەلێک لەگەڵ خۆیان ببەن".

شەیری بکە لە: