سوپای ئیسرائیل"پلانی ئۆپەراسیۆن بۆ هێرشکردنە سەر لوبنان" پەسەند دەکات

شەیری بکە لە:
سوپای ئیسرائیل"پلانی ئۆپەراسیۆن بۆ هێرشکردنە سەر لوبنان" پەسەند دەکات

ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیلی. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

سوپای ئیسرائیل پلانی ئۆپەراسیۆن بۆ هێرشکردنە سەر لوبنان پەسەند دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی گرژییەکانی سنووری نێوان ئیسرائیل و لوبنان زیادیان کردووە. 

 

وێنە گەورەکە: بەرپرسە باڵاکان و فەرماندە سەربازییەکانی ئیسرائیل هەڵسەنگاندنێکی هاوبەشیان بۆ دۆخی فەرماندەیی باکوور کردووە، لە چوارچێوەی خستنەڕووی دۆخەکەدا پلانی ئۆپەراسیۆن بۆ هێرشکردنە سەر لوبنان پەسەند کراوە.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی پلانەکە دەبێت بەزووترین کات هێزی مەیدانی لە ئامادەباشیدابن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ڕاگەیاندنەی سوپای ئیسرائیل دوای ئەوە هات کە ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە سوێندی خوارد کە لە "شەڕێکی سەرتاسەری"دا حیزبوڵڵای لوبنان لەناو ببات.

 

باکگراوند: لەدوای سەرهەڵدانی شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و حەماس لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە لە کەرتی غەززە، حیزبوڵڵای لوبنان و ئیسرائیل ڕۆژانە یەکدی بۆردوومان دەکەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ