بەرپرسێکی باڵای ئەنساروڵای ئەوفیا بۆ ئاڤا: بڕیارەکەی ئەمریکا نامانوەستێنێت

شەیری بکە لە:
بەرپرسێکی باڵای ئەنساروڵای ئەوفیا بۆ ئاڤا: بڕیارەکەی ئەمریکا نامانوەستێنێت

لۆگۆی بزووتنەوەکە

ئاڤا نیوز


دوای ئەوەی ئەمریکا بزووتنەوەی ئەنساروڵای ئەوفیا و ئەمیندارەکەی خستە لیستی تیرۆرەوە، بەرپرسێکی باڵای ئەو بزووتنەوەیە دەڵێت "ئەو بڕیارە نامانوەستێنێت".


وێنە گەورەکە: ئەو بزووتنەوەیە چەندین جار هێرشی کردووەتەوە سەر هێزەکانی ئەمریکا، تۆمەتبار دەکرێت بە تیرۆرکردنی چەندین چالاکوانی خۆپیشاندانەکانی تشرینی یەکەمی ساڵی 2019.


لێدوانی فەرمی: سادق مەحدوون، یەکێک لە بەرپرسانی باڵای ئەنساروڵای ئەوفیا بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە بڕیارەکەی ئەمریکا ناترسین و هەر بەردەوام دەبین، هیچ کات ئەم بڕیارە نامانوەستێنێت، لە عێراق بین یان لە یەمەن و سووریا و لوبنان".


زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سادق مەحدوون، بەشێکی کەمی ئەو بزووتنەوەیە لە عێراقن و بەشەکەی دیکەیان لە یەمەنن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای ئەوفیا لە ساڵی 2013 بە ناوی "قەوارەی سیدق و عەتا" لە پارێزگای میسان دامەزرا و بەشداری هەڵبژاردنەکانی پارێزگاکەی کرد و لە ساڵی 2014 باڵی چەکداریی بە ناوی ئەنساروڵڵای ئەوفیا دروستکرد و لیوای 19ی حەشدی شەعبی پێکهێنا. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان