گرووپێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی نێونەتەوەیی بەشداری دەکەن

شەیری بکە لە:
گرووپێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی نێونەتەوەیی بەشداری دەکەن

وێنەی گرووپەکە

ئاڤا نیوز


گرووپێکی کوردی بەناوی "دەهۆڵ" لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی بەناوی کوردەوە بەشداری دەکەن، لەو فێستیڤاڵەدا 10 نەتەوەی جیاواز بەشداربوون.


وێنە گەورەکە: 15ی حوزەیران لە شاری  بێرمنگهامی بەریتانیا فێستیڤاڵی هەفتەی پەنابەران  بەڕێوەچوو، گرووپی دەهۆڵ یەکێک بوون لە بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە بە جل و بەرگی کوردییەوە. 


لێدوانی فەرمی: زیرەک ژێدار، سەرپەرشتیاری گرووپەکە بە ئاڤانیوزی گوت: ئەندامانی گرووپی دەهۆڵ بە جل و بەرگی کوردییەوە بەشداریمان کرد لە فێستیڤاڵەکە و بە ژەنینی بەرهەمە کوردییەکان توانیمان جۆش و خرۆش بخەینە ناو ئامادەبووانەوە. 


زانیاریی زیاتر: دەهۆڵ توانیویەتی ببێتە باڵیۆزێکی باشی ڕەوەندی کوردی لە بەریتانیا و تاوەکو ئێستا لە رێگەی ئەم رێکخراوەوە خەڵکانێکی زۆر لە نەتەوە جیاوازەکان ئاشنایەتییان لەگەڵ کوردستان و کولتوورەکەی پەیداکردووە.


باكگراوند: گروپی دەهۆڵ لە ساڵی 2004 لەسەر دەستی زیرەک ژێدار دامەزراوە و لە پێنج ئەندام پێکدێن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئامانجی گرووپەکە کۆکردنەوەی هونەرمەندانی کوردە لە بەریتانیا و نمایش کردنی کولتووری کوردەوارییە لە فێستیڤاڵەکاندا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان