ئەمریکا 50 فڕۆکەی F-16 بە ئیسرائیل دەدات

شەیری بکە لە:
ئەمریکا 50 فڕۆکەی F-16 بە ئیسرائیل دەدات

فڕۆکەی F16

ئاڤا نیوز


دوای ڕازیبوونی ژمارەیەک لە دیموکراتەکان، ئەمریکا بە بەهای 18 ملیار دۆلار چەک و کەرەستەی سەربازیی، لە ناویشیاندا 50 فڕۆکەی F-16 بە ئیسرائیل دەفرۆشێت. 


وێنە گەورەکە: تێچووی فرۆشتنی ئەم چەکانە بە ئیسرائیل لەو بودجەیە دابین دەکرێت کە ئەمریکا ساڵانە بۆ یارمەتیی ئیسرائیل تەرخانی دەکات، بودجەكەش بریتییە لە 3.3 ملیار دۆلار.


زانیاریی زیاتر: ژمارەیەک لە کۆنگرێسمانە دیموکراتەکان نیگەرانی چۆنیەتی بەکارهێنانی چەکی ئەمریکا بوون لەلایەن ئیسرائیلەوە؛ ئەوان لەگەڵ ئیدارەی بایدن گفوتگۆیان کردووە تا دڵنیایی وەربگرن لەوەی خەڵکی کەمتری مەدەنی بکوژرێن و یارمەتیی مرۆییش بگەیێنرێتە خەڵکی غەززە. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دیموکراتەکان ڕەخنە لە ئیدارەی بایدن دەگرن بە هۆی پشتیوانیی فراوانی لە شەڕی ئیسرائیل لە دژی ‌غەززە کە زیاتر لە هەشت مانگە بەردەوامە و نزیکەی 38 هەزار کەس بە هۆیەوە کوژراون، زیاتر لە 80 هەزار کەس بریندار بوون و زیاتر لە دوو ملیۆن کەسیش ئاوارە بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان