فیلمی "ولاد رزق" لەڕووی داهاتەوە ژمارەی پێوانەیی شكاند

شەیری بکە لە:
فیلمی "ولاد رزق" لەڕووی داهاتەوە ژمارەی پێوانەیی شكاند

بەشێک لە ئەکتەرانی فیلمەکە- میدیای عەرەبی

ئاڤا نیوز


بەشی سێهەمی فیلمی 'ولاد رزق' لە دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان نمایشکرا و ژمارەی پێوانەیی شکاند، توانی بڕی 22 ملیۆن و 134 هەزار و 244 لیرەی میسری بەدەستبهێنێت.

 

چیرۆكی سەرەكی: فیلمەكە باس لە چیرۆکی ژیانی چەند برایەک دەکات کە دوای چەندین ساڵ دەگەڕێنەوە لای یەکتر و ژیانێکی جیاواز بەسەردەبەن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشی سێهەمی فیلمی 'ولاد رزق' لە دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان لە سینەماکانی میسر نمایش کرا و بڕی 22 ملیۆن و 134 هەزار و 244 لیرەی میسری بەدەستهێنا، ئەمەش وایکرد بەراورد بە فیلمەکانی دیکە لە رووی داهاتەوە ژمارەی پێوانەیی بشکێنێت.


زانیاریی زیاتر: ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە، ئەحمەد عەزز و عەمر یوسف و کەریم قاسم و چەند ئەکتەرێکی دیکەن،  لە لایەن تاریق عریان کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.   

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان