لە زەڕایەن کەسێک 500 ماسی ڕاودەکات و دەستگیر دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە زەڕایەن کەسێک 500 ماسی ڕاودەکات و دەستگیر دەکرێت

وێنەی ماسییەکان و ئەو ئۆتۆمبێلەی دەستی بەسەردا گیراوە- پۆلیسی دارستانی سلێمانی

ئاڤا نیوز


لەلایەن پۆلیسی دارستانی شارەزوور و بنکەی زەڕایەن، کەسێک دەستگیرکرا کە نزیکەی 500 ماسی ڕاوکردووە.


بۆچی گرنگە: لە سەرەتای مانگی ئادار تاوەکو 20-6-2024، ڕاوەماسی لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، قەدەغەیە. ئەو ماوە دیاریکراوە کاتی دانانی گەرای ماسی و ماوەی زیادبوونی سامانی ماسییە، بۆیە ڕاوکردن قەدەغەکراوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە: لە ناو ناحیەی زەڕایەن هاووڵاتیەک دەستگیر کرا کە نزیکەی نزیکەی 500 ماسی ڕاوکراوی قەبارە جیاوازی بارکردبوو بە مەبەستی گواستنەوەی.


زانیاریی زیاتر: هێزەکانی پۆلیس دەستیان بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەشدا گرت کە ماسییەکانی بارکردبوو، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ هاووڵاتییەکە کراوەتەوە و ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەری دەگیرێتەبەر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ