ئەوقافی هەرێمی كوردستان لە سعودیە سۆراغی حاجییە ونبووەكان دەكات

شەیری بکە لە:
ئەوقافی هەرێمی كوردستان لە سعودیە سۆراغی حاجییە ونبووەكان دەكات

بەشێک لە حاجییانی هەرێمی کوردستان لەکاتی بەڕێکەوتنیان بۆ سودیە- وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند ڕاستەوخۆ پەیوەندییان لەگەڵ سعودیە هەیە بۆ دەستکەوتنی سۆراغی ئەو حاجییانەی کە  لە مەککە مردوون یان ون بوون.


وێنە گەورەکە: تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ژمارەی ئەو حاجییانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە 13 کەس، کە 12 یان بە ڤیزای ساڵی سەفەری حەجیان کردووە.


لێدوانی فەرمی: نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بە ئاڤا نیوزی گوت: "ڕێکەوتنمان کردووە لەگەڵ لەوڵاتی سعوودیه، بۆ دۆزینەوە و سۆراغ کردنی ئەو حاجیانەی کە ونبوون، ژمارەیان سێ کەسە و دوو پیاو و ژنێكن".


ئەوەی پێوستە بیزانیت: ئەمساڵ لە  هەرێمی کوردستان، چوار هەزار و 685 کەس چوونەتە سعودیە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج، زیاتر لە هەزار حەجخوزای دیکە بە ڤیزای ساڵی چوونەتە ئەو وڵاتە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان