کۆنسوڵی تورکیا لە هەولێر: هاوکاری خانەی منداڵانی بێ سەرپەرشت دەکەین

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


کۆنسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر  بەبۆنەی جەژنی قوربان، سەردانی خانەی منداڵانی بێسەرپەرشتی کردووە، پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان دووپاتدەکاتەوە.


وێنە گەورەکە: لە دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان، کۆنسوڵی نوێی گشتیی تورکیا لە هەولێر، وەک یەکەم  چالاکی سەردانی خانەی منداڵانی بێسەرپەرشتی کرد و لە هەولێر بە گرنگییەوە باسی دڵخۆشی منداڵانی ئەو خانەیە دەکات.


لێدوانی فەرمی: ئەرمان تۆپچوو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر بە کوردستان حەسەن پەیامنێری دیپلۆماسی ئاڤا نیوزی گوت:"گرنگی بە منداڵەکانی ئێرە دەدرێت و بە ڕووخساریان دیارە کە هیچ کەم و کوڕییەکیان نییە، لەگەڵ ئیدارەی ئێرە قسەمان کردووە و دەمانەوێ بە شێوەیەکی باشتر خزمەتی ئەو منداڵانە بکەین".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە خانەی منداڵانی بێسەرپەرشت لە هەولێر، لەژێر سیستەمێکی ڕێکخراودا سەرپەرشتی 80 منداڵ دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: