
بەڕێکەوتنی حاجییانی هەرێمی کوردستان بە ڕێگەی وشکانی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
بە گوتەی سەرۆکی تیمی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە سعودیە، "سەرجەم ئەو حاجییانە سەلامەتن کە لەڕێگەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی كوردستانەوە چوونە بۆ حەج".
وێنە گەورەکە: لەگەڵ حاجییان ئەمساڵ، وەزارەتی تەندروستی تیمێکی 21 کەسی لە پزیشك و کارمەندی تەندروستی ناردووە بۆ چاودێری تەندروستی حاجییان.
لێدوانی فەرمی: د.دیار ئیبراهیم، سەرۆکی تیمی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە سعودیە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هەموو ئەو حاجییانەی بە پلانی وەزارەتی ئەوقاف هاتوون، تا ئێستا سەلامەتن و لەماوەی ئەو دوو ڕۆژە هیچ حاجییەک تەنانەت نەنێردراوە بۆ نەخۆشخانەش، ئەوەی هەیە تەنیا ماندووبوون و لەگەڵ بوونی هەندێک حاڵەتی هەڵامەت بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تا درەنگانی شەوی یەکەمی جەژنی قوربان، حەوت حاجی گیانیان لەدەستداوە، هەموویان ئەوانە بوون کە بە ڤیزەی یەک ساڵە چوونەتە حەج.
باکگراوند: ئەمساڵ بەپێی پلانی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، چوار هەزار و 685 کەس چوونەتە سعودیە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج، بەڵام مەزەندە دەکرێت بە هەزاران کەسی دیکە بە ڤیزای یەک ساڵە گەشتیان کردبێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار