
ژمارەیەک حاجی کورد لە سعودیە- وێنە: میدیای سعودیە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، هەواڵی گیان لەدەستدانی حەوتەم حاجی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج، بەڕێگای یاسایی هاونیشتمانیان ناویان تۆمار دەکەن، بەڵام بەشێکی دیکە لەڕێگای وەرگرتنی ڤیزای یەکساڵە بۆ فەریزەی حەج دەچنە سعودیە و لە دەرەوەی ڕێنماییەکان مەراسیمی حەج جێبەجێ دەکەن.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: حەوتەمین حاجی کە ئەم ئێوارەیە کۆچی دوایی کردووە ناوی (سوعاد عەبدولرەحمان)ە، بە ڤیزای یەک ساڵە لە دەرەوەی ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە گەشتی کردبوو.
زانیاریی زیاتر: گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە دەڵێت "چەند خانەوادەیەک ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەیان کردووە کە دوو ڕۆژە چەند کەسێکی خانەوادەیان بێ سۆراغن، هەموویان ئەوانە بوون کە بە ڤیزای یەک ساڵە گەشتیان کردووە".
باکگراوند: ئەمساڵ بەپێی پلانی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، چوار هەزار و 685 کەس چوونەتە سعودیە بۆ بەجێهێنانی حەج، بەڵام مەزەندە دەکرێت بە هەزاران کەسی دیکە بە ڤیزای یەک ساڵە گەشتیان کردبێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار