گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ساڵانە دوای بینینی مانگی زولحیججە ڕۆژی حەج دیاری دەکرێت، حەج بە پێنجەم بنەمای ئەرکی ئیسلام دادەنرێت کە موسڵمانان بەجێی دەگەیەنن، هەموو ساڵێک بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج ملیۆنان خەڵک لە جیهان ڕوو لە سعودیە دەکەن.
وێنە گەورەکە: هەموو ساڵێک لەکاتی بەجێهنانی فەریزەی حەج، ژمارەیەک حاجی گیان لەدەست دەدەن، تەرمی ئەو حاجیانە لە گۆڕستانێک بەناوی (ڕەبوەت ئەلحەزارم) بەخاک دەسپێردرێن.
لێدوانی فەرمی: نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە مردنی ئەو حاجییانەی لەکاتی بەجێهێنانی مەراسیمی حەج دەمرن بە ئاڤا نیوزی گوت: بە مەراسیمێکی شایستەی ئاینی لە شاری مەککەی پیرۆز بە خاک دەسپێردرێن، ئەو کەسانەی حەز دەکەن تەرمی مردووەکانیان بگەڕێنرێتەوە بۆ وڵاتی خۆیان دەتوانن داوای تەرمەکە بکەنەوە، بەڵام لەسەر تێچووی خۆیان دەبێت.
درێژەی ڕاپۆرت
پێشینەی گۆڕستانی (ڕەبوەت ئەلحەزارم)
کاتێک لە تۆڕی ئینتەرنێت بەدوای ناوی گۆڕستانی ئەو حاجیانە دەگەڕێیت کە لە مەراسیمی حەجی ساڵانە کۆچی دوایی دەکەن، تەنیا ناوی گۆڕستانی (ڕەبوەت ئەلحەزارم) دەکەوێتە بەرچاوت، بەڵام ئەو کاتەی بەدوای زانیاریی ورد لەسەر ئەو گۆڕستانە دەگەڕێیت جگە لە چەند زانیارییەکی کەم، بە ئاستەم دەتوانیت وێنەیەک یان پارچەیەک ڤیدیۆت دەستبکەوێت.
(ڕەبوەت ئەلحەزارم) دەکەوێتە باشووری پردی جەمەرات لەنزیک مزگەوتی ئەلخەیف، ئەو گۆڕستانەی تەرخانکراوە بۆ تەرمی ئەو حاجیانەی لەکاتی بەجێهێنانی مەراسیمی حەج دەمرن.
ڕاگەیاندنەکانی سعودیە چی لەبارەی ئەو گۆڕستانەوە دەڵێن؟
ڕۆژنامەی وەتەنی سعودی لەبارەی مێژووی گۆڕستانەکە نووسیویەتی: تەمەنی گۆڕستانەکە نزیکەی 100 ساڵ دەبێت، چیرۆکی دروستبوونی گۆڕستانەکە بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە کە کۆمەڵە خەڵکێک لە (حەزرەمووت)ی یەمەنەوە بۆ خزمەتکردنی زیارەتکاران هاتنە سعوودیە و لەپاڵ چیای مینا نیشتەجێ بوون، لە ساڵانی 1940 کاتێک پەتایەکی قورس ڕوو لە ناوچەکە دەکات، وا زانراوە (تاعون) بووبێت، بەشی هەرە زۆری ئەو خەڵکەی حەزرەمووت مردوون و هەر لە شوێنی خۆیان نێژراون. دوای ئەو ساڵانە سعوودیە بڕیاریدا بیکات بە شوێنی تەرمی ئەو حاجیانەی لەکاتی بەجێهێنانی مەراسیمی حەج گیان لەدەست دەدەن.
ڕۆژنامەی وەتەنی سعودی ئەمەشی نووسیووە: هەموو پێنج ساڵ جارێک گۆڕستانەکە هەڵدەدرێتەوە دوای ئەوەی خۆری لێدا، ئێسک و پروسکەکان هەموویان کۆدەکرێنەوەو لە گۆڕێکدا بەیەکەوە دەنێژرێن، گۆڕەکان جارێکی دیکە ئامادە دەکرێنەوە بۆ مردووی دیکە.
ئاماری گیان لەدەستدانی حاجیيان
تا ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، سعودیە هیچ ئامارێکی فەرمی تێکڕایی مردنی حاجیانی ئەمساڵی بڵاونەکردوەتەوە. بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوز دراوە، تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە شەشەم حاجی هەرێمی کوردستان و حاجیەکی ڕۆژئاوای کوردستانیش گیانیان لەدەستداوە.
ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستانەوە چوار هەزار و 685 کەس بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج بەشێوەیەکی فەرمی چوونەتە سعودیە. ژمارەی بەشداری تێکڕای حاجییان گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 833 هەزار و 164 کەس، ئەمە جگە لەو دەیان هەزار کەسەی بە ڤیزای یەک ساڵی بەشداری مەراسیمی حەجیان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- ڕاپۆرت
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕۆژانی جەژندا دەیان هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن