ترەمپ و بایدن خۆیان بۆ دیبەیت ئامادە دەكەن

شەیری بکە لە:
ترەمپ و بایدن خۆیان بۆ دیبەیت ئامادە دەكەن

بایدن و ترەمپ- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


کەمتر لە دوو هەفتەی دیکە، یەکەمین دیبەیت لەنێوان هەردوو بەربژێری دیموکراتەکان و کۆمارییەکاندا لە ئەمریکا دەکرێت.


وێنە گەورەکە: هەریەکە لە جۆ بایدن بەربژێری دیموکراتەکان و دۆناڵد ترەمپ بەربژێری دیموکراتەکان لە دیبەیتێکی ڕاستەوخۆی تەلەڤیزیۆنیدا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر بەرنامە و پلانەکانیان دەکەن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ناوەڕاستی مانگی 11ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بکرێت و پێش هەڵبژاردنەکەش دەبێت هەردوو بەربژێرەکە دوو دیبەیتی میدیایی بکەن.


بۆچی گرنگە: هەردوو بەربژێرەکە ناتوانن سەردانی سەرجەم ویلایەتەکان بکەن، بۆیە زۆربەی ئەمریکییەکان لەڕێگەی ئەم دیبەیتانەوە خۆیان یەکلایی دەکەنەوە دەنگ بەکام بەربژێر بدەن.


ئەمەش بزانە: لە هەڵبژاردنەکانی 2020 دا هەریەک لە بایدن و ترەمپ بەربژێری سەرەکی بوون، لە تیڤیەکانەوە 78 ملیۆن کەس ڕاستەوخۆ بینەریان بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان