
باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک- میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند، تیمەکانیان توانیویانە گەندەڵی لەپێدانی دوو پارچە زەوی و بەهەدەردان لە جێبەجێکردنی دوو پڕۆژە بدۆزنەوە کە برازایەکی پاڕێزگاری کەرکووک ئەنجامیداوە.
وێنە گەورەکە: دەستەی دەستپاکی عێراق لەڕێگەی تیمەکانیان بەردەوام سەردانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکان دەکەن و پشکنین بۆ خەرجی و کاروبارەکانی ئەو فەرمانگانە دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند: تیمەکانمان لە شارەوانی کەرکووک ئاشکرایان کردووە، بە گەندەڵی و دوور لە ڕێکاری یاسایی دوو پارچە زەوی دراوە بە برازایەکی پارێزگاری کەرکووک بۆ دروستکردنی قوتابخانەیەک و گۆڕەپانێکی یاری لە گوندێکی قەزای دووبز.
زانیاریی زیاتر: جگە لەوەی زیادەڕۆیی لە جێبەجێکردنی دوو پڕۆژە بە بەهای 400 ملیۆن دینار کراوە، پسوڵەی ساختەش دۆزراوەتەوە، جگە لەمە تیمەکەی دەستەی دەستپاکی لە تۆماری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی تێبینیان کردووە دوو موڵک بەناوی یەک کەس تۆمارکراوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار