عێراق بەڵێنی  پێدانی تاکسی بە خێزانە ئاوارەکان دەدات

شەیری بکە لە:
عێراق بەڵێنی  پێدانی تاکسی بە خێزانە ئاوارەکان دەدات

خێزانێکی ئاوارە لە کەمپێکی دهۆک- وێنە:UNHCR

ئاڤا نیوز

لەکاتێکدا  80% ی ماڵەکانیان شیاوی نیشتەجێبوون نین، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بەڵێنی پێدانی تاکسییەک بە هەر خێزانێک دەدات بگەڕێتەوە زێدی خۆی.


لێدوانی فەرمی: سامر مەشکور، بەڕێوەبەری بەشی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتەکەی بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە، تاکسییەک بە قیستی مانگانە بۆ هەر خێزانێکی ئاوارە دابین دەکات، ئەگەر بەئارەزووی خۆیان بگەڕێنەوە شوێنی نیشتەجێبوونیان.


وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق بڕیاری داوە تا کۆتایی مانگی حەوتی ئەمساڵ، سەرجەم ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە شوێنی خۆیان و کەمپەکانیش دابخات، بەڵام ئەستەمە ئەم لەو ماوەیەدا بتوانرێت ئەمە بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: