ژنە فەرەنسییەکی داعش بە تۆمەتی کۆمەڵکوژیی ئێزدیەکان دادگەیی دەکرێت

شەیری بکە لە:
ژنە فەرەنسییەکی داعش بە تۆمەتی کۆمەڵکوژیی ئێزدیەکان دادگەیی دەکرێت

وێنەی دوو پۆلیسی فەرەنسا- فرانس پرێس

ئاڤا نیوز 


ژنێکی فەرەنسی کە ئەندام بووە لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، لە فەرەنسا لەسەر بەشداریکردن لە کۆمەڵکوژیی ئێزدیەکان دادگەیی دەکرێت.


وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2022ەوە سێیەم ژنی فەرەنسی سەر بە داعشە، بە تۆمەتی بەشداریکردن لە کۆمەڵکوژی و تاوانی دژی مرۆڤایەتی لە فەرەنسا دادگەیی دەکرێت.


لێدوانی فەرمی: داواکاری گشتیی فەرەنسا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ی ڕاگەیاند: ژنە داعشێکی فەرەنسی لە مانگی ئابی 2021 لە سووریاوە گەڕاوەتەوە وڵاتەکەی و بە تۆمەتی تیرۆریستی دادگەیی دەکرێت و بە تۆمەتی ئەنجامدانی جینۆساید دژی کەمینەی ئێزدی تۆمەتبار کراوە.


باکگراوند: ئەو ژنە فەرەنسییە تەمەن 35 ساڵە، لە ساڵی 2017 منداڵێکی ئێزدی کردووە بە "کۆیلە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان