باڵیۆزی نوێی ئەمریكا لە عێراق دیاری كرا

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

 تریسی جاکۆبسۆن،  لە لایەن سەرۆکی ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکاوە وەک باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق دیاری کرا.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: تریسی جاکۆبسۆن، باڵیۆزی ئەمریکا لە دانیشتنێکی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ڕاگەیاند:" من دڵنیا دەبمەوە لە هەر گواستنەوەیەک لە ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی سروشتییەوە بۆ ڕێکخستنی ئەمنی دوولایەنە کە ئاراستەی شکستی داعش و ئاسایشی عێراق بێت".


بۆچی گرنگە: دەستنیشانکردنی ترەیسی وەک باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق کاریگەری دەبێت لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا.


باکگراوند: تریسی ئان جاکۆبسۆن لەدایکبووی 1965ە، دیپلۆماتکارێکی ئەمریکییە و باڵیۆزی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو لە تورکمانستان، تاجیکستان، کۆسۆڤۆ و ئەسیوپیا، لە مانگی یەکی ساڵی 2017  تا مانگی تشرینی یەکەمی 2017 وەک یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بە وەکالەت بۆ کاروباری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کاری کردووە.  

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان