تونس مەرجی ڤیزای لەسەر هاووڵاتییانی عێراقی هەڵگرت

شەیری بکە لە:
تونس مەرجی ڤیزای لەسەر هاووڵاتییانی عێراقی هەڵگرت

ئاڵای عێراق و تونس

ئاڤا نیوز 


 حکومەتی تونس بڕیاری دا مەرجی ڤیزا لەسەر هاووڵاتییانی عێراقی هەڵبگرێت، لەمەودوا هاووڵاتییانی عێراقی دەتوانن بێ ڤیزا سەردانی ئەو وڵاتە بکەن.


وێنە گەورەکە: لە 12ی مانگی ڕابردوو کارەکانی خولی 17ی لیژنەی هاوبەشی عێراق و تونس، لە بەغدا بە ئامادەبوونی فوئاد حوسێن ـ جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ نەبیل عەمار ـ وەزیری کاروباری دەرەوە و کۆچی تونس بەڕێوە چوو.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێڕاق ڕایگەیاند: پێشوازی لە بڕیاری حکومەتی تونس دەكەین لەبارەی هەڵگرتنی مەرجی ڤیزا لەسەر گەشتیارانی عێراق، بڕیارەکە بە یەکێک لە دەرەنجامەكانی کۆبوونەوەی لیژنەی عێراقی و تونسی لە مانگی ڕابردوو لە بەغدا لێكدەدەینەوە. 


بۆچی گرنگە: ئەم بڕیارە ژمارەی گەشتیارانی عێراق بۆ تونس زیاد دەکات و هاوکاریی نێوانمان لە بواری ئابووری و بازرگانی زیاتر پەرە پێدەدات. وەزارەتی دەرەوەی عێراق وا دەڵێت.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: