بەشێک لە سەرکدەکانی جیهان لە لووتکەی وڵاتانی جی حەوت
ئاڤا نیوز
ئاژانسی ئاکسیۆسی ئەمریکی کۆبوونەوەی لووتکەی وڵاتانی جی7 بە "لوتکەی دۆڕاوەکانی جیهان" ناو دەبات. ئەمەش لەبەرئەوەی ئەو سەرۆکانە لە وڵاتەکانیان خۆشەویستیی خەڵکیان لەدەستداوە.
وێنە گەورەکە: جگە لە جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا کە لایەنگریی خەڵکی وڵاتەکەی پاراستووە و تەنانەت بۆ سەروو 40٪ زیادی کردووە، سەرۆکەکانی دیکە ڕەزامەندی و خۆشەویستیی خەڵکی خۆیانیان لەدەست داوە.
زانیاریی زیاتر: لە زۆربەی ڕاپرسییەکاندا خۆشویستراویی دۆناڵد ترەمپ لە هی بایدن زیاترە؛ بە جۆرێک ڕێژەی لایەنگریی خەڵکی ئەمریکا بۆ بایدن 37٪ تێناپەڕێت. سەرۆکەکانی دیکەش بە هەمانشێوەن: جەستین ترۆدۆی کەنەدا 30٪، ئۆڵاف شۆلتزی ئەڵمانیا 25٪، ڕیشی سوناکی بەریتانیا 25٪، ئیمانوێل ماکرۆنی فەڕەنسا 21٪ و فومیۆ کیشیدای ژاپۆنی 13٪ـی ڕەزامەندیی خەڵکی وڵاتەکەیان بەدەستهێناوە.
بۆچی گرنگە: پارتەکەی میلۆنی، پارتی برایانی ئیتالیا، پارتێکی ڕاستڕەوە. ڕاستڕەوەکان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەوروپا توانییان ژمارەی دەنگەکانیان زیاتر بکەن.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆڵەندا بەفەرمی داوای دەرچوون لە یاساکانی کۆچ و پەنابەری یەکێتیی ئەوروپا دەکات
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کەمپەینی هاریس بە ئامانج دەگرێت