فیلەکان هاوشێوەی مرۆڤەكان بە "ناو" بانگی یەکتر دەکەن

شەیری بکە لە:
فیلەکان هاوشێوەی مرۆڤەكان بە "ناو" بانگی یەکتر دەکەن

چەند فیلێک- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


توێژینەوەیەک دەریخستووە، فیلەکان وەک مرۆڤ هەریەکەیان ناوی تایبەتی خۆی هەیە، بە ناوەکانیان بانگی یەکتر دەکەن.


وێنە گەورەکە: لە نوێترین توێژینەوەدا دەرکەوتووە، فیلەکانی ئەفریقا هاوشێوەی مرۆڤەکان بە ناوی تایبەتی بانگی یەکتر دەکەن.


بڵاوکراوەی فەرمی: توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری Nature Ecology and Evolution بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەدەکات بۆ ناسینەوەی شێوازی دەربرینی فیلەکان زیرەکی دەستکردیان بەکارهێناوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دواین ڕاپۆرتی یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سرووشت لە مانگی ئەیلولی 2016دا بڵاوکرایەوە، ژمارەی فیلەکانی لە ئەفریقا بە 415 هەزار فیل خەمڵاندووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان