لێدوانی ئاسایش لەبارەی کەوتنە خوارەوەی درۆنێک لە سلێمانی

شەیری بکە لە:
لێدوانی ئاسایش لەبارەی کەوتنە خوارەوەی درۆنێک لە سلێمانی

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


لە سلێمانی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتووەتە خوارەوە، ئاسایشی سلێمانی بۆ ئاڤا نیوز پشتڕاستی کردەوە و ڕایگەیاند "لێکۆڵینەوە لە کەوتنە خوارەوەی درۆنەکە دەکرێت".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگێکی گەورە لە ناوچەی عەزیزئاوای سلێمانی بیستراوە، تائێستا دیار نییە درۆنەکە خۆی کەوتووەتە خوارەوە یان خراوەتە خوارەوە.


لێدوانی فەرمی: عەقید سەلام، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت:" درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتووەتە خوارەوە و ئاسایش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی درۆنەکە ئاگر کەوتووەتەوە و دوای لێکۆڵینەوە زانیاریی لەبارەوە ئاشکرا دەکەین".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان