
نوام چۆمسکی- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
فەیلەسووف، زمانزان، چالاکوانی دژە شەڕ و ڕەخنەگری دیاری ئەمریکی نوام چۆمسکی، تووشی جەڵتە دەبێت و لە نەخۆشخانەیەکی بەرازیل دەخەوێنرێت.
چیرۆكی سەرەكی: لە حوزەیرانی ساڵی ڕابردووەوە، باری تەندروستیی چۆمسکی تێکچووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەیەکی بەرازیل، کە وڵاتی هاوژینەکەیەتی، چارەسەر وەردەگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژنامەی فۆلها دیساو پاولۆ-ی بەرازیل بڵاویكردووەتەوە: بەشی ڕاستی جەستەی چۆمسکی بێهەست بووە و کێشەی گەورەی لە قسەکردن هەیە، هەر لەبەر ئەمەشە نەیتوانیوە لێدوان لەسەر شەڕی غەززە بدات. ئەو تەنیا بە ئاماژە نیگەرانی و دژایەتیی خۆی بۆ شەڕی غەززە دەربڕیوە، کاتێک کە وێنەکانی غەززەیان پیشان داوە.
باكگراوند: چۆمسکی، تەمەن 95 ساڵ لە ساڵی 2015ـەوە لە ساوپاوڵۆی بەرازیل دەژی، ئەو ڕەخنەگرێکی دیاری سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و سەرمایەدارییە، هەروەها لە چەندین بۆنەدا پشتیوانیی بۆ ڕەوایەتیی دۆزی کورد دەربڕیوە.
زانیاریی زیاتر: چۆمسكی خاوەنی زیاتر لە 150 پەرتووكە و زۆرترینی لە بواری زمانەوانی و سیاسەتە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
عێراق بانگهێشتنامە ئاڕاستەی سەرۆک و پادشای وڵاتانی عەرەبی دەکات
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
نرخی کڕینەوەی گەنم لە جووتیاران دیاری دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆ دەستپێدەكات
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
17ـەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ كتێب کۆتایی دێت