دەست بە دابەشکردنی مووچەی توێژێک دەکرێت

شەیری بکە لە:
دەست بە دابەشکردنی مووچەی توێژێک دەکرێت

دیناری عێراقی. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ئادار خەرج بکرێت.

 

وێنە گەورەکە: چەکی خەرجکردنی پارەی شایستە داراییەکانی وانەبێژان ئامادەکراوە و ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی دەکرێت، پێش جەژنی قوربان مامۆستایانی وانەبێژ شایستەکانیان وەردەگرن.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە سەرجەم پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان چەکی پارەی وانەبێژان بۆ مانگی 3 ساڵی 2024 ئامادەکراوە، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و تاوەکو ڕۆژی شەممە 15-06-2024 سەرجەم وانەبێژان شایستە داراییەکانیان وەردەگرن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستایە و تێچووی مووچەی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان