ئەردۆغان چۆن دوای 18 ساڵ سەردانی جەهەپەی کرد؟

شەیری بکە لە:
ئەردۆغان چۆن دوای 18 ساڵ سەردانی جەهەپەی کرد؟

ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە لەکاتی پێشوازیکردن لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرچاوە: AA

ئاڤا نیوز

دوای 18 ساڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و کەسی یەکەمی ئاکپارتی، تووڕەییەکەی بەرامبەر جەهەپە شکاند و سەردانی پارتەکەی کرد، چایەکی دیبلۆماسی و قاوەیەکی دۆستانەی لەگەڵ ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتەکە خواردەوە.

بۆچی گرنگە: نزیکبوونەوەی دوو پارتە زلهێزەکەی تورکیا، هیوای چارەسەرەکردنی کێشەکانی بە خەڵکی تورکیا بەخشیوە. 

لێدوانی فەرمی: فاروق کڵچ، پەرلەمانتاری ئاکپارتی بە ئاڤا نیوزی گوت: تورکیا ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە یەکگرتوویی نێوان پارتە سیاسییەکان هەیە، ئاکپارتی دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرجەم پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانی تورکیا ڕێکبخاتەوە.

هۆکارە زانراوەکان: کەسایەتی ئۆزگور بەوەی هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونی خواستی نزیکبوونەوەی نیشانداوە، جیاوازترە لە کەمال کڵچدار ئۆغڵوی سەرۆکی پێشووی پارتەکە،  هۆکارێکە بۆ ئەوەی ئەردۆغان ئەو میواندارییەی قبوڵ کردووە.


لەلایەکی دیکەوە: لە وەڵامی پرسیارێکی ئاڤا نیوزدا کە ئایا ئەو سەردانە چ پەیامێک دەگەیێنێت، گوتی: "وێنەکەی دوێنێی ئەردۆغان و ئۆزەل، ئەو وێنەیە بوو کە میللەت دەیویست بیبینێت".

باکگراوند: 18 ساڵ لەمەوبەر ئەردۆغان کاتێک سەرۆکوەزیران بوو، لە کاتی کردنەوەی باڵەخانەی نوێی جەهەپە سەردانی ئەو پارتەی کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: