
عەلی باقر کنی وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەکالەت- میدیای ئێران
ئاڤا نیوز
سەرپەرشتیاری کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەگەڵ شاندێکی یاوەری سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەکەن، بڕیارە ڕۆژی هەینی بگەنە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانیش کۆببنەوە دواتریش سەردانی سلێمانی دەکات.
وێنە گەورەكە: سەردانی شاندە ئێرانییەکە بۆ تاوتوێکردنی ئەو پەیوەندییانەیە کە جێگەی بایەخی هەردوولایە، هەولێر و تاران دەخوازن پەیوەندیەکانیان تۆکمەتر بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژی هەینی 14-06-2024، عەلی باقر کنی، سەرپەرشتیاری کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوای بەغدا دەگاتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران بارزانی کۆببێتەوە و دواتر سەردانی سلێمانیش دەکات.
قووڵتر: لە هەمان ئێوارەدا وەزیری دەرەوەی ئێران بەوەكالەت دەچێتە سلێمانی و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یەکێتی کۆدەبێتەوە، دواتر دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتەكەی.
باكگراوند: ئەمە یەکەم سەردانی عەلی باقرە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لەدوای دەستبەکاربوونی، کە دوای گیانلەدەستدانی سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە و وەزیری دەرەوە لە ڕووداوی تێکشکانی فڕۆکەکەیاندا پۆستەکەی وەرگرتووە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر حووسییەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلینسکی بۆ ڕۆژئاوا: دیکتاتۆرەکەی ڕووسیا ڕابگرن
- بیروڕا
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرفینا جڤاکی… ئێک
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کۆگای هەڵگرتنی گۆشت دوو خواردنگە لە ئیسکان دادەخرێن